ئۆتۆمبێلێک خۆى بە ئۆتۆمبێلى کامێراى هاتووچۆدا دەکێشێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 436‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش ئەوەى کامێراى هاتووچۆ لەسەر رێگاکەى دەبینێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بۆ خۆلادان لە کامێراکە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و زیان بە سێ ئۆتۆمبێلی تریش دەگەیەنێت.


رووداوەکە شەوى رابردوو لەسەر رێگای کەلار-رزگاری بووە و هاتووچۆى گەرمیانیش وردەکارییەکەى ئاشکرادەکات.

بەپێى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان: شەوى رابردوو لەسەر رێگای کەلار ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ سەنترا) کە خێرایی زیادبووە دوای ئەوەی شۆفێرەکە ویستویەتی خۆی لە کامێرای هاتووچۆ رزگاربکات کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان سەنی، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلی کامێرای هاتوچۆ گەیاندووە.

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تیمی هاتوچۆی ناحیەی رزگاری لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

هاتووچۆى گەرمیان روونیشیکردوەتەوە: جگەلەزیانی مادی زیانی گیانی تێدا نەبوو.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure