لە توالێتی خوێندنگەیەکی کچانی پارێزگایەک مادەی هۆشبەر دەفرۆشرێت

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ زانیاری مەترسیداری ئاشکرا کرد دەربارەی فرۆشتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە توالێتی خوێندنگەیەکی کچان لە پارێزگای موسەنا.


زێدان ئەلعەتوانی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: مادە هۆشبەرەکان لە شێوەی حەبدا لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی کچان لە شاری سەماوە فرۆشراوە و لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ئاشکرا کراوە.

وتیشی: "بەڕێوەبەری خوێندنگەکە پێی وتووم کە هیچی بۆ ناکرێت بەهۆی کۆت و بەندە عەشایەرییەکانی ناوچەکە".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure