کورد لە کەرکوک یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەداتە یۆنامی

هەواڵ / کوردستانی :: 11/09/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک، یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق و تێیدا داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و دواخستنی سەرژمێرییان کردووە.


حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکوک، بە دواڕۆژی راگەیاند"وەک حیزبە کوردستانییەکان سەردانی یۆنامی-مان کردووە تا لەبارەی سیاسەتى شۆڤێنی و تەعریب و دوورخستنەوەی کورد ئاگاداریان بکەینەوە و یاداشتێکی ناڕەزایەتیشمان پێدان".

وتیشی:"لەیاداشتەکەدا داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگامان کرد كە رێژەیەکی زۆر کوردی ناوچەکانی چەمچەماڵ و خورماتوو لەدەنگدان بێبەش دەکرێن بەوەیش یاساکە دژی مادەی١٤٠ى دەستورە، داوایشمان کردووە سەرژمێریی دوابخرێت چونکە لەمکاتەدا هاووڵاتییەکی زۆری کورد ئاوارەبوون و عەرەبێکی زۆریش لەژێر ناوی جیاجیادا هێنراونەتە شارەکە، ئەمەیش جگە لە سەندنەوەی٨٠ پۆست لە کورد کە هیچ بیانوویه‌ک نیە بۆ لابردنی بەرپرسەکانمان".

حەسەن شێخانی ده‌ڵێت:"هۆشداریمان داوە له‌وه‌ى كه‌ ئەگەر یاساکە هەموارنەکرێتەوە رێوشوێن و هەڵوێستی دیکەمان دەبێت. بڕیاریشە ١٦ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی وەڵامی تانەکەی کورد لەو بارەیەوە بداتەوە".

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure