كۆسرەت رەسوڵ پۆستێكی نوێ دەداتە ئەرسەلان بایز

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 1186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بەفەرمانێكی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەكرێتە سەرپەرشتیاری مەكتەبی چاودێری و بەدواداچوون.

بەپێی بڕیارێك كەوێنەیەكی لای دواڕۆژە، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی مەكتەبی چاودێری و بەدواداچوون دەداتە ئەرسەلان بایز.

لەبڕیارەكەدا هاتووە، لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی رۆژی شەممە رێكەوتی 7ی ئەیلول، ئەرسەلان بایز كراوەتە سەرپەرشتیاری مەكتەبی چاودێری و بەدواداچوون.

پێشتر ئەو پۆستە لای حەمەی حەمە سەعید بووە، كە ئێستا گراوەتە وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و شوێنەكەی بەبەتاڵیی مابۆوە.

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure