دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 7751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت"سبەی (پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئه‌یلولى 2019) دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریق رۆستەم، لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت".


دادوەر عومەر ئەحمەد وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت:"سبەینێ دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریق رۆستەم-ە و له‌و رۆژه‌دا تەنیا ئەو دۆسیەیە دەبینرێت بۆ ئەوەی دادگاییكردنەكە قۆناغێكی باش ببڕێت".

دوو هەفتە لەمەوبەر یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی كوشتنى تاریق رۆستەم، ناسراو بە تاریقی بەقاڵ، ئه‌نجامدرا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، دانیشتنەكە دواخرا.

رۆژی 7ی نیسانی 2019، ئاسایشی سلێمانی باندێكیان دەستگیركرد كە تۆمه‌تبار بوون بە رفاندن و كوشتنی هاووڵاتیان، یه‌كێك له‌ دیارتین قوربانیانى ده‌ستى بانه‌كه‌، تاریقی بەقاڵ بوو. 

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure