لە یادی 11 سێبتەمبەر ترامپ بڕیارێک دەردەکات

هەواڵ / جیهان :: 11/09/2019‌ :: 71‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

لە یادی رۆژی 11ی سێبتەمبەردا دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد ئاڵای ئەمریکا دابگیرێت و کردیە رۆژێکی نیشتمانی.


ترامپ لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەری فەڕمی کۆشکی سپی بڵاوبووەوە: "رۆژی 11ی ئەیلولی ساڵی 2019ی کردە رۆژێکی نیشتمانی و داوایکرد لە هەموو دامودەزگا و وەزارەتە ئەمریکیەکاندا ئاڵای ئەمریکا دابگیرێت، وەک یادکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی لە 11ی ئەیلولی ساڵی 2001 گیانیان لەدەستدا".

ئەمڕۆ یادی 18 ساڵەی رووداوە تیرۆرستیەکەیە کە توندڕەوترین و مەترسیدارترین رووداوبوو لە مێژووی ئەمریکادا و نەخشەی سیاسی ئەمریکا و جیهانی گۆڕی و بە "هێرشەکانی 11 سێبتەمبەر" ناسراوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure