وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى ئاشكراكرد كه‌ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 18491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئه‌یلول مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت و دواڕۆژ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

  
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می پاره‌ له‌ بانكه‌كان، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ دواكه‌وتووه‌و دواتر پاره‌ دابینكراوه‌و مووچه‌كه‌ دابه‌شكراوه‌.

وتیشی: "به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له‌ بانكه‌كان، بڕیاربوو سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دواخراوه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سبه‌ی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگێك، وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌، كه‌ 378 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و 453 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و 50 ملیار دیناریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دابینده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ له‌هه‌رسێ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌ به‌مه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 پێداچونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure