دادگا بڕیاری سزادانی 11 بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانی لە دەڤەری راپەڕین دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

لە ماوەی یەک هەفتەدا لە لایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دۆسیەی سزادانی 11 تۆمەتباری بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکان رەوانەی دادگای سلێمانی کراون و بەرپرسێکی ئاسایشی راپەڕینیش دەڵێت: "سزای زیندانیکردنەکەیان لە نێوان شەش مانگ بۆ دوو ساڵ دایه".


محەمەد فازیڵ بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند:  بەشی ماددە هۆشبەرەكانی ئاسایشی راپەڕین بەهاوكاری یاریدەدەرێتی و بازگەكانی دەڤەرەکە لە ماوەی یەک هەفتەی رابوردوو دۆسیەی 11 تۆمەتباری بەكارهێنەری مادە هۆشبەرەکانیان رەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی / 3 کردووە.

وتیشی: "ئەو تۆمەتبارانە سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەستگیر کراون و لە ئێستاشدا لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی / 3 ەوە سزای زینداینکردنیان بۆ دەرچووە".

باسی لەوەشکرد: بەگوێرەی بڕیاری دادگا ئەو تۆمەتبارانە سزای زیندانی کردنیان لە نێوان شەش مانگ تا دوو ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە بە گوێرەی جۆری تاوانەکەیان.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure