كه‌سێك به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 90‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ئاراس عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌سێكى ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك له‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌ندین كه‌ل و په‌لى جۆراوجۆرى پێ بووه‌.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى هه‌ولێر(ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌یلولى 2019) كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌رى له‌جۆرى ( تلیاك و شیشه‌ و هێروین) و چه‌ند كه‌ل و په‌لێكى ترى پێبووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌كه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانەوە ده‌ستگیركراوه‌.

 پێداچونه‌وه‌ :هـ.ق





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure