پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکانى دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / عێراق :: 11/09/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

بڕیارە شەممەى داهاتوو پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکانى وەرزى یاسادانانى دووەمى ساڵى یەکەمى خولى هەڵبژاردنى چوارەم دەستپێبکاتەوە.


فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان (ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى ئەیلولى 2019) خشتەى دانیشتنەکەى  بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە: دانیشتنەکە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت لەوانە، تاوتوێکردنى پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگریى لە بازرگانیکردن پێوەى.

هەروەک بڕگەیەکى ترى دانیشتنەکە خوێندنەوەى یەکەمە بۆ پڕۆژەیاساى هاوبەشى نێوان هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت.

بەپێى پەیڕەوى ناوخۆ، پەرلەمان خولێكی‌ یاسادانانی‌ ساڵانه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو وه‌رزی‌ یاسادانان پێكدێت، یه‌كه‌میان له‌ یه‌كی‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌ و له‌ 30 حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك كۆتایی پێدێت. وه‌رزی‌ دووه‌میش له‌ یه‌كی‌ ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات‌ و له‌ 31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م كۆتایی پێدیت.

هەر بەپێى پەیڕەو دانیشتنه‌كانی‌ پەرلەمان لانیكه‌م دوو رۆژ له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجامده‌درێت، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیش ده‌توانێت ماوه‌كه‌ی‌ درێژبكاته‌وه‌ یان دیاریبكات به‌پێی‌ پێویست.

ئا: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure