شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2892‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێى پێشبینییەکانى کەشوهەوا لە ناوەڕاستى ئەم مانگە شەپۆلێکى بارانبارین روو لە هەرێم و عێراق دەکات و پلەکانى گەرما دادەبەزێت، وەک ئەوەى شارەزایەک باسیدەکات.


سادق عەتیە، شارەزا و پێشبینیکارى کەشوهەواى عێراقى (ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى ئەیلولى 2019) رایگەیاند: هەفتەى داهاتوو کە دەکاتە ناوەڕاستى ئەم مانگە پلەکانى گەرما بەهۆى کاریگەرى شەپۆلێکى ساردەوە کە ناوچەکە دەگرێتەوە دادەبەزێت.

وتیشى: "بەهۆى کاریگەرى دابەزینى پلەکانى گەرما باران روو لە هەرێم و عێراق دەکات و لە زۆرینەى ناوچەکانى وڵات بارانبارین روودەدات". 

عەتیە رونیشیکردەوە: سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەشێوەیەکى کاتى پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام کاتى دەبێت و دواتر ئەو دابەزینە لە پلەى گەرما و بارانبارینى بەدوادادێت.

ئا: شیروان شەریف

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure