دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌ سێ قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 1075‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن


به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو له‌ سنورى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى، ئه‌فسه‌رێكى پله‌به‌رز كوژرا و دوو سه‌ربازیش برینداربوون.


غالب عه‌تیه‌ وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ى نه‌داى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى دوو بۆمبى چێندراو به‌ هێزه‌كانى سوپاى عێراقدا ته‌قییه‌وه‌.

وتیشى: "له‌ ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئه‌فسه‌رێكى سوپاى عێراق به‌ پله‌ى رائید كوژراوه‌ و له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دووەمیش دوو سه‌رباز برینداربوون.

له‌ دواى ساڵى 2003ه‌وه‌ ناوچه‌ى نه‌دا له‌ سنوورى مه‌نده‌لى هه‌میشه‌ جێگاى گروپه‌ چه‌كداره‌كان بوون و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ ده‌یان گوند ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌. 


پ: ک. س

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure