حەشدى شەعبى رووبەڕووبونەوەى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان ئاشکرادەکات

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 85‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حەشدى شەعبى رایدەگەیەنێت: هێزەکانیان پاش ئاشکراکردنى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان بەسەر بارەگانیاندا رووبەڕووى بونەتەوە.


میدیاکانى عێراق لەسەر زارى بەرپرسانى ئەو هێزانەوە ئاشکرایانکرد: فڕۆکەکە لە ئاسمانى پارێزگاى سەلاحەدین ناچارکراوە بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵبێت.

بەڵام ئەو لایەنەیان نەزانیوە کە فڕۆکەکەى رەوانە کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنى تەقینەوەیەکى گەورە لە کۆگایەکى چەکى سەر بە هێزەکانى حەشدى شەعبى لە شارى هیت-ى رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

هەمان رۆژ کوژرانى 21 چەکدارى هێزە عێراقییەکان لە ئاکامى هێرشێکى ئاسمانى بۆ سەر ناوچەى ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتى سوریا راگەیەنرا.

ئا: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure