عێراق سکاڵایەک لەسەر کوەیت دەگەیەنێتە ئەنجومەنى ئاسایش
هەواڵ / عێراق :: 11/09/2019 :: 100 جار بینراوە
دواڕۆژ
عێراق نامەیەکى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کرد و تیایدا کوەیت بە گۆڕانکارى جوگرافى لە سنوورە ئاوییەکانى نێوان هەردوو وڵات تۆمەتباردەکات.
بەپێى رۆژنامەى (رەئى) کوەیتى لە 7ى ئابى رابوردوو عێراق نامەکەى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایش کردووە و تیایدا سکاڵاى خۆى لەبارەى ئەو هەنگاوەى کوەیت نیشانداوە.
ئاشکراشیکردووە: محەمەد بەحرولعلوم، نوێنەرى عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامەکەى گەیاندووەتە سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایش.
بەپێى سکاڵاکە گۆڕانکارییە جوگرافییەکە لە ناوچەى دەریایى نزیک لە خور عەبدوڵا ئەنجامدراوە و لەلایەن کوەیتەوە یەکلایەنە و بەبێ رەزامەندى عێراق سەکۆیەکی تیا بونیادنراوە ئەو هەنگاوەش لەگەڵ یاسا و رێککەوتنەکاندا یەکناگرێتەوە.
ئا: شیروان شەریف