كارمه‌ندێكى پاككه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی دیكه‌وه‌ كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2604‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

له‌ ئه‌نجامى دروستبوونى ده‌مه‌قاڵه‌ له‌ نێوان دوو كرێكارى پاككه‌ره‌وه‌ له‌ ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ چه‌قۆ ئه‌ویتریان ده‌كوژێت، وته‌بێژى پۆلیسیش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى خسته‌ڕوو.


ڕائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نزیك مزگه‌وتى دارلئیحسان، له‌ ئه‌نجامى دروستبوونى شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ له‌ نێوان دوو كرێكارى پاككه‌ره‌وه‌ى كۆمپانیاى گارێكس، له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ویتریان و ده‌یكوژێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بكوژه‌كه‌ ناوى (شڤان عومه‌ره‌)و ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌ و دانیشتووى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌ڕه‌كى كانى قوڵكه‌یه‌، هاوكات كوژراوه‌كه‌ش ناوى (هێمن حامید)ه‌ و ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌ و دانیشتووى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌ڕه‌كى كانى قوڵكه‌یه‌.

وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت: "بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌و ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure