سیروانی کوێخا نەجم ئازاد کرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 1215‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، هۆگر کەمال، پشتیوان جەمال

سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی پاش دەستبەسەر کردنی بەهۆی کێشەیەکیەوە لەگەڵ ئاسۆمامەند، ئەمڕۆ 11ی ئەیلول ئازاد کراوە.


شێرکۆ شوانی پارێزەری کەیسەکەی سیروانی کوێخا نەجم بەدواڕۆژی راگەیاند: تۆمەتبار بەسپاردەی دارایی ئازاد کراوە تا رۆژی دادگاییکردن و تۆمەتەکەشی کە رووبەڕووی کراوەتەوە، رافاندن بووە.

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردووە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر.


رۆژی‌ 28ی‌ ئابی 2019، وتەبێژی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لەسەر ئەو کەیسە رایگەیاند: سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، تائێستا تەنها تۆمەتبارە بە كێشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و‌ بەرگری لە خۆی بكات.

 

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure