قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناكات

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 1316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.


سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە سەردانێکی رەسمی لە وڵاتی لوبنانە، بۆیە ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکات.

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلول، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی چوارەمی خۆی ئه‌نجام بدات، له‌باره‌ى گفتوگۆکردن لەسەر پێنج تەوەر و سێ راپۆرتیش کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە پێشکەش دەکرێن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure