کەسێک به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 694‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2019، لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.

خۆشناو حەسەن وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پشدەر بە دواڕۆژی راگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر روداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکئاب و تراکتۆرێک رویداوە.

وتیشی: "بەهۆی رووداوەکەوه‌ شوفێری تراکتۆرەکە بەناوی (عەلی عەبدوڵڵا) تەمەن 69 ساڵ گیانی لەدەستداوە، هەروەها سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکئابەکەش بریندار بووه‌".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی راپەڕینیش ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە باوکی 15 منداڵە و خەڵکی ناحیەی سەنگەسەرە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دواڕۆژ، لە کاتی چوونی یەکێک لە کوڕەکانی بۆ نەخۆشخانە بۆ هێنانەوەی تەرمی باوکی بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە کوڕەکەشی توشی رووداوی پێکدادان دەبێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا، بەڵام رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure