كاركردن له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی وه‌ستاوە

هەواڵ / ئابوری :: 11/09/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

تائێستا شەقامی سەد مەتری شاری سلێمانی نەچووه‌تە بواری کارکردنەوە و بڕیاری وەزارەتی بۆ دەرنەچووە.


ئازاد ڕەسوڵ، لێپرسراوی نەخشەدانان لە شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "دەستپێکردنی کارکردن لە شەقامی سەد مەتری شاری سلێمانی تائێستا وەستاوەو چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتین تا دەست بکرێت بە کارکردن".

وتیشی: "پێشتر جێبەجێکردن و دروستکردنی شەقامی سه‌د مەتری سلێمانی درابووه‌ کۆمپانیایەکی تورکی، بەڵام ئەو کۆمپانیایە تەنازولیان کرد و ئێستا دراوە بە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی دروستکردن و دەستبەکاربوونی دەرکردووە، بەڵام وەزارەت فەرمانی کۆتایی دەرنەکردووە، تا دەست بەکارکردن بکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure