ژنێك دوو منداڵی خۆی ده‌فرۆشێت بۆ کڕینی شتێکی سەیر

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 6490‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

كۆتا قسه‌ی جه‌مال خاشقچی پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت
ئه‌لحوره‌ –
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی كۆتا قسه‌ی جه‌مال خاشقچی بڵاوكرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ كونسوڵگه‌ری توركیا بكوژرێت، خاشقچی پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت به‌ بكوژه‌كانی وت:"ده‌مم مه‌به‌ستنه‌وه‌... ڕه‌بۆم هه‌یه‌، ده‌خنكێم".

ترامپ سێ ناو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بگرنه‌وه‌
ئه‌لبه‌یان –
لینزی گراهامی سیناتۆر به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاند، ترامپ سێ ناوی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ئه‌وانیش (كیس كیلۆگ)ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌ویی جێگری مایك پێنسی جێگری سه‌رۆك، (براین هۆك) ڕاوێژكاری سیاسی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، (ئێریك وادیل)ی ئه‌فسه‌ری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

ژنێك دوو منداڵی خۆی ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایلێكی نوێ بكڕێت
ئه‌لبه‌یان –
دایكێكی چینی گه‌نج منداڵه‌ دووانه‌كه‌ی به‌ خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌فرۆشێت به‌ نزیكه‌ی 9 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه‌ و مۆبایلێكی نوێ بكڕێت، دواتر كه‌ پۆلیس به‌م كاره‌ی زانی ده‌ستبه‌جێ ژنه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و منداڵه‌كانی دا به‌ داپیره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێویان بكات.

باڵێوزێكی بریتانیا ناچار ده‌كرێت ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ترامپ ده‌ڵێت
بیزنس ئینسایده‌ر –
كیم داروچ باڵیۆزی بریتانیا له‌ ئه‌مریكا ناچار كرا ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ به‌ "نه‌گونجاو" و "بێ توانا" وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام له‌ پاش ئه‌مه‌وه‌ له‌ لایه‌ن تیریسا مه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ "لۆرد" كه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بریتانیا و شانازی پێوه‌ ده‌كرێت.

پاش ده‌ركردنی جۆن بۆڵتن نرخی نه‌وت دابه‌زی
سی ئێن ئێن بیزنیس –
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دۆناڵد ترامپ جۆن بۆڵتنی لابرد له‌ پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، نرخی نه‌وت به‌ خێرایی به‌ ڕێژه‌ی 2.2% دابه‌زی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 57.75 دۆلاره‌وه‌ دابه‌زی بۆ 57.30 دۆلار. 

ئێران سێ ئوستورالی ده‌ستگیر ده‌كات
سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د –
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران سێ هاووڵاتی ئوستورالییان ده‌ستگیر كرد و دوانیان هه‌ڵگری پاسپۆرتی بریتانین، ئوستورالیا له‌ ئێستادا هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات بۆ ئازاكردنیان، هۆكاری ده‌ستگیركردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئێران، هه‌روه‌ها به‌شداربوونی وڵاتانی بریتانیا و ئوستورالیا لە هاوپەیمانێتی دژی ئێران.

هاوکات له‌گه‌ڵ یادی یانزه‌ی سێپتێمبه‌ر موشه‌كێك به‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ده‌كه‌وێت  
ئه‌لحوره‌ –
موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان كرا له‌ شاری كابولی پایته‌خت، به‌ڵام به‌پێی وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا هیچ كه‌س زیانی به‌ر نه‌كه‌وتبوو بێئەوەی سەرچاوەی هێرشەکە دیاری بکرێت.

 

و:كێوان ئاوات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure