باشترین پڕۆفیسۆر و پزیشکی پسپۆڕ لەگۆڕینی ئەژنۆ دێتە سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 1687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پرۆفیسۆر. د. دیاری قادر، پسپۆڕ لە نەشتەرگەریی ئەژنۆ، ڕاوێژكار لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لە لەندەن و پسپۆڕی پێشەنگ لە شکاوی و پزیشکیی وەرزشی لە بریتانیا، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات و نەخۆش دەبینێت لە بەرواری ١٥/٩/٢٠١٩ تا ١٨/٩/٢٠١٩.


د. دیاری قادر هاوڕێی کۆلێژی شاهانەی بریتانییە بۆ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و ئەندامی کۆلێژی دامەزراویی پزیشکیی وەرزشی لە بریتانیا و هاوڕێی كۆلێژی شاهانەی نەشتەرگەرییە لە لەندەن، پسپۆڕە لە نەشتەرگەری ئەژنۆ بە نازووڕ و چارەسەرکردنی کڕکڕاگەی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، نەشتەرگەری چاککردنەوەی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە نازووڕ، جارەسەرکردنی پێکدادانی وەرزشیی وجێگیرکردنەوەی دەرچوونی کڵاوەی ئەژنۆ. 

پرۆفیسۆر دیاری پسپۆڕێتی تەواو كردووە لە بریتانیا و ئوسترالیا و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسینی پێش وەخت، تکایە پەوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠ یاخود سەردانی شاری پزیشکیی فاروق بکەن لە سلێمانی.

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure