ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی هه‌ڵاتنی سه‌رۆكی ئیسرائیل له‌ هۆڵێكدا

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیاكانی ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بنیامین نه‌تانیاهۆیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هۆڵێكدا هه‌ڵدێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێیداوه‌و گوایه‌ هۆڵه‌كه‌ بۆردومان ده‌كرێت.


نه‌تانیاهۆ له‌ هۆڵێكدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى حیزبی "لیكۆد"دا كۆببووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌وكاته‌دا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێیدا، گوایه‌ له‌ ئوردوگای زۆره‌ملێی ئه‌سدوده‌وه‌ بۆردومان ده‌كرێت.

به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل نه‌تانیاهۆ له‌ كاتی بانگه‌شه‌كردنی هه‌ڵبژاردندا له‌ شاری عه‌سقه‌لان، له‌وكاته‌دا ده‌نگی بۆمب و ته‌قینه‌وه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ بیستراوه‌، بۆیه‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل هه‌ڵاتووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure