مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 15132‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاویه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2019، مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، دارایی دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "ئەگەر هەیە سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت". 

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو: له‌ 5ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ سێ رۆژ له‌و واده‌یه‌ دواكه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی-ش هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌كرده‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure