كاركردنى پزیشكان له‌م كاته‌دا قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى كاركردنى پزیشكانى له‌ نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ به‌یانیاندا ده‌ركرد.


ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ندیكاى پزیشكان ڕۆژى (10ى ئه‌یلولى 2019) له‌ نوسراوێكى فه‌رمیدا كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه‌ له‌یاساى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان-عیراق به‌ ژماره‌ 6ى ساڵى 2000، ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ندیكاى پزیشكان بڕیاریداوه‌ هیچ پزیشكێك بۆى نییه‌ له‌كاتى به‌یانیاندا له‌ نۆرینگه‌ى تایبه‌تى خۆى كاربكات.

له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: بڕیاره‌كه‌ پزیشكانى خانه‌نشین بوو ناگرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure