زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی ویستی حسێنییه‌کەی کەرکوک بتەقێنێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 764‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەستگیرکردنی کەسێکیان پشتڕاست کردەوە کە ویستبووی حسێنییەیەکی شیعە بتەقێنێتەوەو ناسنامەکەیان ئاشکراکرد.


بەرپرسی راگەیاندنی لیوای ٦١ی تایبەت بەسەرۆک وەزیران ئەمڕۆ بەدواڕۆژی راگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خەڵکی گەڕەکی واحد حوزەیران کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ویستبووی لەرێگەی چاندنی بۆمبێکی چێندراوەوە لەنزیک حسێنییەی زەهرا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدات.

وتیشی: "دەستگیرکراوەكه‌ ناوی (ت.ح) تەمەن ٤٨ ساڵە و خەڵکی قەزای چەمچەماڵە.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستیکەوتووە، (ت.ح) پێشتریش داواکراو بووە، بەهۆی پەیوەندی بەگروپە تیرۆریستییەکانەوەو لەرابوردوودا سەر بە گروپی ئەنسار سوننە بووە، چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی دیکەشی لەکەرکوک ئەنجامداوە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure