سوننه‌كانى فه‌لوجه‌ به‌شدارى مه‌راسيمى یادى عاشورا ده‌كه‌ن

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 231‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا له‌ شارى فه‌لوجه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئه‌نبار، خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ به‌شدارى یادى عاشورا و مه‌وكبى حسێنى له‌ ناوه‌ڕاستى شاره‌كه‌ دەکەن بە دروستكردنى چێشتى تایبه‌ت به‌و یاده‌ و دابەشکردنى بەسەر هەژاراندا.


"كاروانى گه‌نجانى فه‌لوجه‌" ناوى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ بۆ دروستكردنى برنج و قیمه‌ ده‌ستیان پێكرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌ژارانى ئه‌و شاره‌دا به‌بۆنه‌ى ئەو یادەوە دابه‌شیبكه‌ن.

ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانى، گه‌نجێكى ئه‌و كاروانه‌ى فه‌لوجه‌یه‌ بەدواڕۆژی وت: "ئامانجمان له‌و كاروانه‌ یادكردنه‌وه‌ى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێنە، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و رۆژه‌ هه‌موو تایه‌فه‌ و ئاینه‌كان تووشى ناسۆر و ناڕه‌حه‌تى بوون".

مه‌شهه‌دانى وتیشى: "ئه‌و مه‌وكبه‌ى فه‌لوجه‌ له‌ ساڵى 2017ه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ سێیه‌مین ساڵه‌ به‌هۆى ئه‌و یاده‌ ئازاربه‌خشه‌وه‌ برنج و قیمه‌ لێده‌نرێت و به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ئه‌و مه‌وكبه‌ هیچ پاڵپشتێكى ئه‌م و ئه‌وى نییه‌، ته‌نها هاووڵاتیان كۆمه‌كى ده‌كه‌ن و خێر و سه‌ده‌قه‌ ده‌كه‌ن، خواردنه‌كه‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه‌ ئه‌ركى پارێزگارى ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure