دوایین زانیارى لەبارەى بردنى 186 ملیۆن دینارى فەرمانگەیەکى هەرێم ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1513‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێك به‌ تۆمه‌تى بردنى 186 ملیۆن دینارى موچه‌ى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیركرا، پۆلیسى شارەکە رایدەگەیەنێت: کۆى پارەکە لەلایەن برایەکى تۆمەتبارەکەوە گەڕێندراوەتەوە.

 
رائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ (ئەمڕۆ سێشەممە 10ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن برایه‌كى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى تۆمه‌تباره‌ به‌ بردنى 186 ملیۆن دینار له‌ پاره‌ى موچه‌ى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه‌ و راده‌ستمان كرا.

وتیشى: "هێشتا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ لاى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌ویش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌دات، به‌ڵام هێشتا فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ندكراوه‌ و دادوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ى ده‌دات".

پارەکە کۆى ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا بۆ ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌ بڕیارێك موچه‌كانیان راگیراوە، به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى پاره‌کە بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ئه‌و فه‌رمانبه‌رەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور لاى خۆى هه‌ڵیگرتووه‌.
 
جگە لە دەستگیرکردنى ئەو فەرمانبەرە لەئێستادا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسیەیە لە چەند لایەنێكی پەیوەندیدار پێكهێنراوە.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure