ترامپ، جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەى دوردەخاتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 178‌ جار بینراوە
جۆن بۆڵتن

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا جۆن بۆڵتن له‌ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیى ئه‌مریكا دوربخاتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا داوای له‌ بۆڵتن كرد كه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی "هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی".

پێشتریش رووبەڕوو بوونەوە لەنێوان بۆڵتن و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای دیكه‌ بەهۆى ناکۆکى لە بۆچوون و بڕیاردا بووەتەوە له‌وانه‌ش مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

بۆڵتن له‌ 9ی نیسانی ساڵی 2018ه‌وه‌ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیى ئه‌مریكای وه‌رگرتووه‌ و پێشتریش 25ه‌مین باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ لە رێکخراوى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان.

و: كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure