مووچەى 9 مانگ پێکەوە بە توێژێکى مووچەخۆران دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/09/2019‌ :: 28737‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ سنوورى گه‌رمیان زیاتر له‌ هه‌زار و 200 خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت مووچه‌كانیان راگیرا، دوباره‌ پشكنینان بۆ كرایه‌وه‌ و 834 كه‌سیان له‌ پشكنین ده‌رچوون و مووچه‌ى نۆ مانگیان به‌ یه‌كه‌وه‌ پێده‌درێت.


ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى گه‌رمیان (ئەمڕۆ سێشەممە 10ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ بڕیارێك له‌ سنوورى گه‌رمیان مووچه‌ى هه‌زار و 200 خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت راگیراو له‌وكاته‌وه‌ مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه‌.

وتیشى: له‌كاتى دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنین له‌و ژماره‌یه‌، 834 كه‌سیان ده‌رچوون بۆیه‌ داوایان كردووه‌ مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ شێوازى ئه‌مانه‌ت له‌ بانك دانراوه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌ى نۆ مانگى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نووسراویان بۆ وه‌زاره‌تى کار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه‌ و ئه‌وانیش نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى پاره‌كه‌یان پێده‌درێت. 

پێداچونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure