60 سەرکردەى بزوتنەوەى حەماس لە سعودیە دەستگیردەکرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 119‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانى سعودیە ئاشکرایانکرد 60 سەرکردەى بزوتنەوەى حەماسیان دەستگیرکردووە.


کەناڵى ئاسمانى مەیادینى لوبنانى ئاشکرایکرد: بەپێی سەرچاوەیەکى فه‌لەستینى ژمارەى ئەو سەرکردانەى حەماس کە سعودیە دەستگیریکردوون 60 کەسە و لە نێوانیاندا چەند ئەندامێکى لیژنەى جێبەجێکاری ئەنجومەنى شوراى ئەو بزوتنەوەیە هەیە.

ئەوەشى خستووه‌تەڕوو: دیارترین ئەو دەستگیراوانە (محەمەد ئەلخەزراوى) سەرۆکى ئەنجومەنى شورای ناوەندییە کە تەمەنى 81 ساڵە و ماوەى 30 ساڵە وەک پزیشک لە شارى جەددە کاریکردووە و لەهەمان کاتدا لێپرسراوى پەیوەندییەکانى حەماس بووە لە سعودیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ بزوتنەوەى حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دەزگا ئەمنییەکانى سعودیە لە 4ى نیسانى 2019 ئەلخەزراوییان لەگەڵ هەردوو کوڕەکەى دەستگیرکردووە و پێشتریش دەسەڵاتدارانى ریاز لەهەنگاوێکدا دەستیان بەسەر سەرچاوە داراییەکانى بزوتنەوەکەدا گرت.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure