دیموکراتەکان تاوتوێى دوورخستنەوەى ترامپ ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 98‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

حیزبى دیموکرات لە گۆنگرێسى ئەمریکا لە هەنگاوێکى نوێدا هەوڵدەدات بەشێوەیەکى یاسایی بڕیاربدەن له‌باره‌ى ئەگەرى دوورخستنەوەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا لە دەسەڵاتەکەى یاخود مانەوەى.


واچاوەڕوان دەکرێت لیژنەى دادوەرى لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى ئەمریکا کە لای دیموکراتەکانه‌، رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو دەستبکەن بە لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە ئەگەرى دوورخستنەوەى ترامپ لە دەسەڵاتەکەى یاخود مانەوەى.

جیرى نیدلەر، سەرۆکى ئەو لیژنەیە ئاشکرایکرد: لێکۆڵینەوەکان فراوانن و چەند پرسێک دەگرێتەوە، لەوانە گوشارەکانى ترامپ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دەستوەردانى رووسیا لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا بۆ ساڵى 2016 لەگەڵ پێدانى بەرتیل بەمەبەستى بێدەنگکردنى ئەو ژنانەى ئاشکرایان کردبوو کە ترامپ پەیوەندى سێکسى لەگەڵیاندا دروستکردبوو لەکاتى بانگەشەکانى خۆکاندیدکردنى بۆ سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە.

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure