بە رەسمی پارێزگارى نوێی هه‌ولێر دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1595‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا و سەنگین

(ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌) پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی کاندیدی نوێی پارێزگارى هه‌ولێری پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد.

بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی بە دواڕۆژ دراوە، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی کاندیدی بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد و لە ئەنجومەنی پارێزگاش پەسەندکرا.

کاندیدەکەی پارتی بۆ پارێزگارى نوێی هه‌ولێر، فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبەیە و پێشتر مامۆستای زانکۆ بووە، دوای ئەوەی رەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بەدەستده‌هێنێت، وەک پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure