به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى عێراق له‌ 5 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 98‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایدەگەیەنێت: عێراق له‌وه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مى نه‌وتى رۆژانه‌ى خۆى بگه‌یه‌نێته‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى ئه‌یلولى 2019) لەسەر زارى سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: عێراق له‌وه‌ نزیك ده‌بێتـه‌وه‌ له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى خۆى دوو میلۆن به‌رمیل زیاد بكات، هیوادارین به‌وپێیه‌ش به‌رهه‌مى رۆژانه‌ بگاته‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: عێراق هێشتا نیوه‌ى به‌رهه‌مى غازى هاوه‌ڵى نه‌وتى ده‌سووتێت، ته‌نانه‌ت تا كۆتایى ساڵى رابردووش زۆرترى ده‌سووتا، به‌ڵام پرۆژه‌ نوێیه‌كان، بۆ گۆڕینى غازى هاوه‌ڵى نه‌وت بۆ شل، ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رده‌كات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure