چه‌ندین زیاره‌تكار گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / عێراق :: 10/09/2019‌ :: 777‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاى كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند: 131 زیاره‌تكار له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆدا له‌كاتی به‌جێهێنانی سرووته‌ ئاینییه‌كانی عاشورا بوونەتە قوربانی.


تۆفیق حه‌بالی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگاى كه‌ربه‌لا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: 31 زیاره‌تكار له‌ ئه‌نجامی په‌ڵه‌په‌ستۆ و قه‌ره‌باڵغیدا له‌ نزیك مه‌زارگه‌ی ئیمام حسێن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، چونكه‌ زیاره‌تكارێكی زۆر هاتوونه‌ته‌ شاره‌كه‌.

وتیشی: "100 كه‌سی دیكه‌ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و برینداربوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت".

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی شیعه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌كان، ئه‌مساڵ بۆ عاشورا و ئه‌ربه‌عینییه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن شیعه‌ دێنه‌ عێراقه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە