حەوت بەرپرسی باڵای گۆڕان دەست لەكار دەكێشنەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5434‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ 10ی ئەیللوی 2019 د.سابیر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بەدواڕۆژی راگەیاند: حەوت ئەندامی جڤاتەكەیان بڕیاریانداوە بەهۆی "گەندەڵی سیاسی و ئیداری"یه‌وه‌ دەستلەكاربكێشنەوە.


وتیشی: "ئەو بەرنامەیەی كە ئێمە لەگەڵ رەوانشاد كاك نەوشیروان و برادەرانی دیكە دامانڕشت رێككەوتین لەسەر ئەوەی تەكەتول و خزمخزمایەتی نەبێت، ئیستا تەماشا دەكەین لەناو خۆماندا گەندەڵی پەیدا بووە".

سەبارەت بەوەی ئەوان بەرەو هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن دەڕۆن و بڕیاریشە كۆنفرانس ببەستن، بۆچی لەم كاتەدا دەست لەكار دەكێشنەوە، ناوبراو وتی: "زۆر پێشنیارمان كرد، بەڵام وتیان باشە و جێبه‌جێیان نه‌كرد، ئێمە رازی نین لەم كاتەدا خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێنەوە، لەبەرئەوەی بەپێی دەستور نایاساییە، چونكە دەستور دەڵێت جڤاتی نیشتمانی بۆی هەیە یەك جار خانە هەڵبژێردرێت، لەكاتێكدا جڤاتی نیشتمانی خۆی بەرواری بەسەردا تێپەڕیوە، ئەوان دەیانەوێت خانەیەكی راپەڕاندن هەڵبژێرن كۆنترۆڵی هەموو گۆڕان بكات".

جڤاتی گشتی گۆڕان جڤاتێكی راوێژكارییە و پێشنیار و راسپاردە بۆ جڤاتی نیشتمانی بەرزدەكاتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure