هەژدە پڕۆژەی وەبەرهێنان راگەیاندرا

هەواڵ / ئابوری :: 10/09/2019‌ :: 340‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


دوای ئەوەی لەماوەى رابردوودا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم 118 پڕۆژەی خستە تەندەرینگ و پێشکەشی وەبەرهێن و سەرمایەدارانی کرد بۆ تەواوکردن یاخود جێبەجێکردنیان، ئەمڕۆش دەستەی وەبەرهێنان 18 پڕۆژەی دیکەی راگەیاند.

سەربەست ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئامار لە دەستەی وەبەرهێنان بە دواڕۆژی راگەیاند: رۆژانە چاودێری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەکرێن هەر پڕۆژەیەک بوەستێت یان نەتوانێت کاربکات، لێی وەردەگیرێتەوە و بە وەبەرهێنێکی دیکە دەدرێت.

وتیشى: "جگە لەو 118 پڕۆژەیه‌ی لە دوو هەفتەی رابوردوودا رامانگەیاند، ئێستا 18 پڕۆژەی دیکەش ئامادەیە کە وەبەرهێن و سەرمایەداران دەتوانن بێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و وەرگرتنیان".

باسی لەوەشکرد: سەرجەم پڕۆژەکان بە جۆر و قەبارە و گوژمەکەشی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی بێ جیاوازی هەموو سەرمایەدار و وەبەرهێنەران ئاگاداربن.

پێداچوونه‌وه‌: ئارام غه‌فور 
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure