هاوردەکردنی هەنار قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 119‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


لەمڕۆوە 10/9/2019 بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌ى هه‌نار بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبەجێدەکرێت و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت: "به‌روبوومی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن".

حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بڕیارەکە بۆ ماوەیەکى نادیار کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی بەرووبوومی ناوخۆیی ساغ دەکرێتەوە و دەگاتە ئاستێک کە پێویستی بازەڕە ناوخۆییەکان پڕ ناکاتەوە، یان نرخ بە جۆریک بەرز ببێتەوە کە بەرژەوەندی بەکاربەرانی تێدا پارێزراو نەبێت".

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، راشیگەیاند "ئەم بڕیاره‌ هەنگاوێکی تری وەزارەتی کشتوکاڵە بە ئاڕاستەى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆیى و رێگرى کردن لە زەرەرمەند بوونی جووتیارانی کوردستان".

هەر ئەمساڵ وەزیری کشتوکاڵ، بە بڕیارێکی تر هاوردەکردنی تەماتەی قەدەغە کرد و بڕیاریشە ساڵی داهاتوو هاوردەکردنی پیازیش قەدەغە بکەن.

پێداچوونه‌وه‌: ئارام غه‌فور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure