واده‌ى ئاڵوگۆڕى فەرماندەی هێزه‌كانى 70 ئاشكرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7709‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ


له‌پاش ئه‌وه‌ى مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردسان به‌ رەسمى كرایه‌ فەرماندەی هێزه‌كانى 70ى پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و حیزبه‌، بڕیاره‌ له‌پاش ده‌ستبه‌كار بوونى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەی ئێستاى ئه‌و هێزه‌ له‌ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، پرۆسه‌ى راده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و هێزه‌ ئەنجامبدرێت. 

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى وت: "به‌بڕیارێكى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگرى سكرتێرى یه‌كێتى له‌ 27ى مانگى ته‌مموز به‌ رەسمى فەرماندەی هێزه‌كانى 70 به‌ من سپێردراوه‌ و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر به‌ هاوكارى یه‌كتر به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین".

وتیشى :" له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونى شێخ جه‌عفه‌ر  وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم راسته‌وخۆ به‌ رەسمى پۆستى فەرماندەی هێزه‌كانى 70 وه‌رده‌گرم".

 

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە