حه‌فتا باڵیۆز كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 154‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد، 70 باڵیۆز كاندید كراون بۆ په‌رله‌مان، نیوه‌یان به‌پێى پشكپشكێنه‌ى حیزبى كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌.

عامر فایز ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "په‌رله‌مان له‌سه‌روبه‌ندى ده‌نگداندایه‌ له‌سه‌ر لیستى ئه‌و باڵیۆزه‌ نوێیانه‌ى كه‌ 70 باڵیۆز له‌خۆده‌گرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییانه‌ى له‌ نێرده‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌ دبلۆماسییه‌كانى عێراقدا هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات".

روونیشیكرده‌وه‌: "ئه‌و لیسته‌ له‌ خشته‌ى دانیشتنه‌كانى وه‌رزى نوێى په‌رله‌ماندا ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، به‌ رێككه‌وتنى نێوان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان دانراوه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ 50% ئه‌و باڵیۆزه‌ نوێیانه‌ى كاندید كردووه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش 50%كه‌ى تریان كاندید كردووه‌".

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: "35 له‌ باڵیۆزه‌كان به‌پێى مه‌رج و پێوه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌، له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ دیاریكراون، 35 باڵیۆزه‌كه‌ى تریشیان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌ستنیشانى كردوون، به‌پێى پشكپشكێنه‌ و نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌كان".

پێداچوونه‌وه‌: ئارام غه‌فور 

بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure