جیهان بە کورتی: سەگێک ئەندامی هەستیاری پیاوێک دەپچڕێت

هەواڵ / جیهان :: 10/09/2019‌ :: 7605‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەدا ئەلبەلەد-سەگێک ئەندامی هەستیاری پیاوێک دەپچڕێت

باندێکی مەکسیکی بەشێوەیەکی خوێناوی تۆڵەیان لە پیاوێک کردەوە کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک، بۆ ئەم مەبەستە تاوانبارەکەیان گرت و ئەشکەنجەیاندا و دواتر بەستیانەوە و یەکێک لە سەگەکانیان ناچارکرد وەک تۆڵەسەندنەوەیەک گاز بگرێت لە ئەندامی نێرینەی.


ئاژانسی عەهد نیوز- ئەفسەرێکی پۆلیسی هۆڵەندا هەردوو منداڵەکەی کوشت
وتەبێژی پۆلیس ئاشکرایکرد دوێنێ دووشەمەی پێشوو ئەفسەرێکی پۆلیسی هۆڵەندا لەناو ماڵەکەی خۆی لە شاری دوردیخت هەردوو منداڵەکەی بە فیشەک کوشت، دەوترێت منداڵەکان تەمەنیان 8 ساڵ و 12 ساڵە و دواتر دایکی منداڵەکانی بریندارکردووە پاشان خۆی کوشتووە.


سەدا ئەلبەلەد- هێڵی ئاسمانی بریتانیا زۆربەی گەشتەکانی بۆ وڵاتەکانی جیهان هەڵدەوەشێنێتەوە
دەستەی فڕۆکەوانەکانی هێڵی ئاسمانی بریتانیا بەهۆی مووچەکانیانەوە مانیان گرت و لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە سوورە لەسەر رەتکردنەوەی داواکەیان، هەروەها وابڕیارە مانگی 27 ئەیلولی داهاتوو دووبارە مانبگرنەوە.


سەدا ئەلبەلەد-تەنیا زمانی عەرەبی رێگەپێدراوە...سعودیە بڕیاردەدات هەموو ئەو لافیتانە قەدەغە بکات کە بە زمانی بیانی نووسراون
محەمەد قەوەیحەس ئەمینداری پایتەختی سعودیە بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو لافیتانەیدا کەبە زمانی بیانی نووسراون و ئاماژەی بەوەدا بەپێی بڕیارە تازەکە تەنیا زمانی عەرەبی رێگە پێدراوە.


ئاژانسی عەهد نیوز-  بەم زووانە لاڤرۆڤ سەردانی بەغدا دەکات
میخائیل بوگدانوف جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نێردراوە تایبەتەکەی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا  ئاشکرایکرد مانگی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە سەردانی عێراق دەکات.


مەسادر24- گوندێکی ئەڵمانی ئەندامێکی حیزبی نازیە نوێکان وەک پارێزگار هەڵدەبژێرێت
ئەنجوومەنی گوندی فالدسیسلۆنگ کە دەکەوێتە نزیک فرانکفۆرت ستیڤان یاگس-یان وەک پارێزگار هەڵبژارد کە ئەندامێکی پارتی نەتەوەیی دیموکراتیە، ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی پێشوو دادگای دەستووری ئاماژەی بەوەدا پارتەکە لە حیزبەکەی هیتلەر دەچێت بەڵام قەدەغەی نەکردووە لەبەر ئەوەی حیزبێکی بچوک و لاوازە و کاریگەری نیە لەسەر دیموکراسیەتی وڵاتی ئەڵمانیا.


Ndtv-هیندستان ئەو پلاستیکانە قەدەغە دەکات کە یەکجار بەکاردەهێنرێت
دوێنێ نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە کۆنگرەکەی شاری (نۆیدا) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد ئەو پلاستیکانە قەدەغە بکەن کە تەنیا یەکجار بەکاردەهێنرێن.


ئەلئەخبار-حەماس بێدەنگی دەشکێنیت: ریاز ئەندامەکانمان دەستگیر دەکات
بزووتنەوەی (حەماس) ئاشکرایکرد دەسەڵاتی سعودیە ئەندامەکانیان لە ناو سعودیە دەستگیردەکەن لە نێوانیان (محەمەد ساڵح ئەلخەزری)یە کە ماوەی زیاتر لە سی ساڵە لە جدە دەژی، چەند بەرپرسێکی بزوتنەوەکە دەڵێن: ماوەی پێنج مانگە بێ دەنگن بە هیوای ئەوەی بە شێوەیەکی دبلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەنجامی نەبووە هەربۆیە بڕیاریانداوە ئەم زانیاریە ئاشکرا بکەن.



وەرگێڕان:هـ.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure