سیخوڕێكی پلە باڵای (سی ئای ئەی) لە رووسیا هەڵدێت

هەواڵ / جیهان :: 10/09/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

 

كەناڵی سی ئێن ئێن- ی ئەمریكی  دوێنێ دووشەممە 9ی ئەیلول لە راپۆرتێكی تایبەتدا بڵاویكردەوە: ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سی ئای ئەی)، یەكێك لە سیخوڕە پلە باڵاكانی خۆی لە رووسیا، بردووەتە دەرەوە.

 

 سی ئێن ئێن، ئەو كەسە بە  یەكێك لە پلە باڵاترین ئەندامەكانیی لە حكومەتی رووسیا  وەسف دەكات كە ساڵی 2017 لەو وڵاتە براوەتە دەرەوە. 

 

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەو بڕیارەی (سی ئای ئەی) دوای ئەوە هاتووە كە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا  كۆمەڵێك زانیاری نهێنی دەربارەی سوریا لە رووسیا ئاشكرا كردبوو.

 

باسی لەوەشکردووە، (سی ئای ئەی) نیگەران بووە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەکان لەسەر ئەو كەسە لە لایەن ترامپەوە بێ هیچ مەبەست و ئامانجێك و بەهۆی مەترسی لەسەر گیانی ئەو سیخوڕە و بە تایبەت دوای ئەوەی حكومەتی رووسیا گومانی بوونی سیخوڕێكی پلە باڵایان لە حكومەتەكەیاندا كردبوو، ئەویان لە رووسیا بردووەتە دەرەوە.

 

ئاشکراشی کردووە: تائێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی شوێنی مانەوەی ئەو سیخوڕە لەبەردەستدا نییە.

 

پێداچوونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure