"ئه‌مبارێكى دیكه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شد بۆردومان كرا"

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 690‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌مبارێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدی عه‌شایه‌رى له‌ سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار روویدا و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت:" فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان بۆردومانى كردووه‌".

ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9 ى ئه‌یلولى 2019 له‌ ئه‌مبارێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدی عه‌شایه‌رى له‌ سنوورى ناحیه‌ى هیت له‌ رۆژئاواى عێراق روویداوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوورى پارێزگاى ئه‌نباره‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا باس له‌وه‌كرا كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئه‌و سنووره‌ به‌ سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوزى وتووه‌ :" ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان بووه‌ كه‌ چه‌ند موشه‌كێكى ئاڕاسته‌ى ئه‌و شوێنه‌ كردووه‌".

وتیشى:"ئه‌وه‌ى ده‌وترێت كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى شۆرتى كاره‌با و كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه‌ بووه‌ راست نییه‌ و كاتێك ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر چه‌كى له‌و ئه‌مباره‌ داگرتووه‌ بۆردومانه‌كه‌ روویداوه‌".
 ئا :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure