شاژنی بریتانیا رەزامەندی لەسەر دواخستنی بریکزت دەربڕی

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2019‌ :: 154‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بریتانیا رەزامەندی خۆی دەبڕی لەسەر دواخستنی بریکزت بەبێ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدات.


رەزامەندییەکە (کەمێک پێش ئێستا) لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە بڵاوکرایەوە بەبێ ئەوەى وردەکارى زیاتر ئاشکرا بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەمیانەی گفتوگۆکانی لە ئێرلەندا باسی لەوەکرد دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێک بۆ هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

لە کۆنگرە هاوبەشەکەدا جۆنسۆن وتی: "نەگەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان بریتانیا و ئێرلەندا دەرئەنجامی خراپی دەبێت، بریتانیا دەتوانێت بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بڕواتە دەرەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردەیە شکستێکی سیاسی دەبێت و هەمووان بەرپرسیاریەتەکەی هەڵدەگرن".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure