به‌به‌شداری 22 وڵات پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

بڕیاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا سیازده‌یه‌مین پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌به‌شداریى 300 كۆمپانیاى  22 وڵات بكرێته‌وه‌ و ماوه‌ى 4  رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

جۆرج خۆرى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى IFP عێراق بۆ رێكخستنى پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و كۆنفڕانس، له‌ لێكدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"ئێره‌ هه‌رێمى كوردستانه‌، جارێكیتر گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى پیشانگه‌ و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وپێناوه‌دا له‌ (30ى ئه‌یلولى 2019) سیازده‌یه‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌به‌شداریى 300 كۆمپانیا و 22 وڵات، ده‌كرێته‌وه‌".

وتیشى:"ئه‌وه‌ى ئه‌و پیشانگه‌یه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دوو پیشانگه‌ى تایبه‌ت: (پیشانگه‌ى پڕۆجێكت عێراق/هه‌ولێر) كه‌ پیشانگه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ كه‌رته‌كانى بیناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و كاره‌با،  هه‌وه‌ها (پیشانگه‌ى خۆراكى كشتوكاڵى عێراقى/هه‌ولێر".

جۆرج خۆرى ده‌ڵێت:"كردنه‌وه‌ى ئه‌و پیشانگه‌یه‌ به‌پشتگیریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێره‌. هاوكات پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى چیك و كونسڵخانه‌ى فره‌نسا له‌ هه‌ولیر و كونسڵخانه‌ى پۆلۆنیا و بانكى قه‌ته‌رى بۆ گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌ى گشتى پیشه‌سازى و بازرگانى كوه‌یت، ده‌بێت".

پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure