کوڕ و باوکێک پێکەوە سووتان

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8703‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

 لە بەنزینخانەیەکی قەزای چەمچەماڵ، مێردمنداڵێک ئاگری گرت و باوکیشی هه‌وڵیدا بیكوژێنێته‌وه‌، بەڵام لەو هەوڵەدا زیاتر لە 80%ى جەستەی ئەویش سووتاوە.

ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ (ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلولى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە بەنزینخانەیەک لەکاتی کارکردندا، ئاگر لە کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ بەناوی (پەیوەند کارزان کاکەخان) بەردەبێت، باوکیشی بۆ فریاکەوتنی کوڕەکەی دەچێت و هەردووکیان دەسووتێن.

وتیشى: "کوڕەکە رێژەی 35٪ى جەستەی سووتاوە، باوکیشی كه‌ تەمەن 35 ساڵه‌ رێژەی 80%ى جەستەی سووتاوە و هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاویی له‌ سلێمانی کراون.

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure