حه‌شدى شه‌عبى بۆردومان كرایه‌وه‌ و كوژراو و بریندار هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1094‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو بۆردومانى چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبیان كردووه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كوژراو و برینداریان هه‌یه‌.


هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلولى 2019) له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تى: "چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو له‌ناو خاكى سوریادا چوار (فصیل) گروپى عێراقییان كردووەته‌ ئامانج، ژماره‌ى كوژراوه‌كانیش گه‌یشتووەته‌ شەش كه‌س و برینداره‌كانیشیان گه‌یشتووەته‌ 17 بریندار".

هاوكات كه‌مال حه‌سناوى، جێگرى ئه‌میندارى گشتى بزوتنه‌وه‌ى ئه‌بدال، رایگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ كاتژمێر 12ى شه‌وى رابوردوودا بووه‌، فڕۆكه‌كانیش له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى (تنف)ى ئه‌مریكییه‌وه‌ هه‌ڵساون.

وتیشى: "فڕۆكه‌كان حه‌شدى شه‌عبیان كردووەته‌ ئامانج له‌سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سوریا، به‌وهۆیه‌وه‌ شەش چه‌كدار له‌ ئه‌ندامانى حه‌شد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 18 كه‌سیش  برینداربوون، چه‌ند كه‌ره‌سته‌ و ئامێرى چاودێریكردنى فڕۆكه‌ش تێكشكێنراون".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure