حزبێکی نوێ لە هەولێر راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3558‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

حزبێکی نوێ بەناوی بزوتنەوەى دیموکراسی و دادپەروەری لە هەولێر خۆی راگەیاند.


شکور خەیات رۆمی، سکرتێری گشتی بزوتنەوەکە (ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019) رایگەیاند: ئەو حیزبەی پێکیانهێناوە "پڕۆژەیەکی نوێی سەردەمیانەیە و بەشێوەیەکی نوێخواز لەکۆمەڵگەدا کاردەکات".

شکور خەیات، ئەندامی پێشووی حیزبی زەحمەتکێشان بووە و لە یەکەم کۆنفرانسی حزبە نوێیەکەیدا بەر لە کۆنگرە، بە سکرتێری حیزب هەڵبژێردراوە و لەداهاتووشدا یەکەم کۆنگرە دەبەستن.

بەوتەی سکرتێرى ئەو حزبە، لەئێستادا خاوەنی پێگەی جەماوەری و رێکخستنن لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و مۆڵەتیشیان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure