سوریا: له‌ هێرشێكى ئاسمانیدا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له‌ سوریا 18 كه‌س كوژران

هەواڵ / جیهان :: 10/09/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

روانگه‌ی سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌،  چه‌ندین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نه‌ناسراو هێرشیانكردووته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران و گروپە عێراقییه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ سوریا.


به‌پێی راپۆرته‌كه‌ى روانگه‌ى سورى "له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی چه‌ندین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نه‌ناسراو بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وز له‌ پارێزگای ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا و ده‌ورووبه‌ری، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی نزیك سنووری عێراق 18 كه‌س كوژراون".

له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران و بنكه‌كانی گروپە چەکدارییە عێراقییه‌كانی نزیک له‌ ئێران ئه‌نجامداراوه‌،  ئێران په‌نجه‌ى تۆمه‌ت له‌و بابه‌ته‌دا بۆ ئیسرائیل ده‌كێشێت. تا ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ كه‌ كێ له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه‌یه‌. 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure