دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی کەسی یەکەمی حیزبەکان دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی  کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی رەشنووسی دەستور سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکەن. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2019 دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان سەردانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتییان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، کۆبوونەوەکە بۆ زانینی رای یەکێتییە لەسەر رەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان، هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکەن.

پێشتریش دەستەی سەرۆکایەتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure