كچی وه‌زیرێكی ئێران ده‌ستگیر كرا

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2019‌ :: 2903‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

میدیاى تایبه‌تى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران بڵاویكرده‌وه‌: شه‌بنم نيعمه‌ت زادە، كچى وه‌زیرى پێشووى پیشه‌ى ئێران به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵى دەستگیر کراوە، ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ 10 ساڵدا بووه‌ته‌ خاوه‌نى 10 كۆمپانیاى ده‌رمان".


ئاژاسى میزان كه‌ زمانحاڵى ره‌سمى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێرانه‌ ورده‌كارى ده‌ستگیركردنى نیعمه‌ت زاده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌: "شه‌بنم نیعمه‌ت زاده‌ كچی محه‌مه‌د ره‌زا نیعمه‌ت زاده‌، وه‌زیری پێشووی پیشه‌ی ئێران و راوێژكاری باڵای وه‌زیری نه‌وته‌، به‌هۆى تێوه‌گلانى له‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیر كراوه‌".

شه‌بنم نیعمه‌ت زاده‌ پێشتر به‌ پاشه‌كه‌وتكردنی پێنج ملیار تمه‌ن ده‌رمان له‌كاتی قه‌یرانی دەرماندا تۆمه‌تبار كرا بوو، له‌ ئێستاشدا به‌هه‌مان تۆمه‌ت و تۆمه‌تى  به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌كی زۆر له‌ رێگه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌ و له‌ ئێستادا ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌ زینداندایه‌.

نیعمه‌ت زاده‌ له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا بووه‌ته‌ خاوه‌نی 10 كۆمپانیای ده‌رمانسازی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئێران.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure